اعزام دانشجو

قرارداد اعزام دانشجو به منظور دریافت خدماتی همچون اخذ پذیرش از دانشگاه ها و مراکز علمی تحقیقاتی، اخذ بورسیه تحصیلی، اخذ کمک هزینه تحصیلی، رزور خوابگاه و اسکان دانشجویی و سایر خدمات مربوط به دانشجو است.

اعزام دانشجو

قرارداد اعزام دانشجو به منظور دریافت خدماتی همچون اخذ پذیرش از دانشگاه ها و مراکز علمی تحقیقاتی، اخذ بورسیه تحصیلی، اخذ کمک هزینه تحصیلی، رزور خوابگاه و اسکان دانشجویی و سایر خدمات مربوط به دانشجو است.

قرارداد اعزام دانشجو ما بین فرد متقاضی یا همان دانشجو و موسسه صاحب مجوز از وزارت علوم است. قرارداد اعزام دانشجو به منظور دریافت خدماتی همچون اخذ پذیرش از دانشگاه ها و مراکز علمی تحقیقاتی، اخذ بورسیه تحصیلی، اخذ کمک هزینه تحصیلی، رزور خوابگاه و اسکان دانشجویی و سایر خدمات مربوط به دانشجو است.

آخرین نظرات

۲ مطلب در آذر ۱۴۰۴ ثبت شده است

  • ۰
  • ۰

دەستنیشانکردنی نەخۆشی ئەلزهایمێر پڕۆسەیەکی پێچیاو و دژواری هەیە و بۆ دەستنیشانکردنی دروستی ئەو نەخۆشییە دەبێ ئاوێتەیەک لە شێواز و تاقیکردنەوە جۆراوجۆرەکان بەکار بێنین. هیچ پشکنینێکی دیاریکراو بۆ دۆزینەوەی بێ ئەملاوئەولای ئاڵزیمێر نییە. هەر بۆیە یەکەم کارێک کە پزیشک دەیکا ئەوەیە کە؛ هەموو کێشە رێتێچوو و ئەگەرەکان هەڵدەسەنگێنێ، پێش ئەوەی دیاری بکرێ ئایا نیشانەکان و نیشانە دەمارییەکان ئەوەندە قوورسن کە بتوانین بڵێین جۆرێکە لە پووکانەوەی مێشک یان نا.

هەڵسەنگاندن و پشکنینی کلینیکی

پێشینەی پزیشکی و پشکینی دەماری: پشکنینی کلینیکی لە نەخۆشەکانی گومانلێکراو بە ئاڵزایمێر پشکنینی دەمارییە. ئەو جۆرە لە پشکنین ئەو کارانە دەگرێتە خۆ؛ هەڵسەنگاندنی کاردانەوەی نەخۆش، هەڵسەنگاندانی توانایی ماسوولکەکان، هەڵسەنگاندنی ڕادەی توانای نەخۆش لە هەستان و دانیشتندا، هەروەها پشکنینی هەست و جووڵە و هاوسەنگی ڕاگرتن لە کارە پێویستەکانی پزیشکن.

تاقیکارییە ناسیارییەکان: تاقیکارییەکانی وەک تاقیکردنەوەی مینی-مێنتاڵ ستەیت (MMSE) و تاقیکردنەوەی کووکس (Cognitive Assessment Screening Instrument) بۆ هەڵسەنگاندنی ناسیاریی و زانینی نەخۆشەکان کەڵکیان لێوەردەگیرێ

لێکۆڵینەوەی پاراکلینیک

تاقیکردنەوەی تاقیگە: ئەنجامەکانی ئەم تاقیکردنەوانە نیشان دەدەن لاوازی بیرەوەری نەخۆش، هۆکاری نەخۆشییە ئەندامییەکان(وەکو تێکچوونی تیرۆیدی یان کەمی ڤیتامین یان تێکچوونی ئاستی ماددە کانزایییەکان لە خوێن) نییە.

وێنەگرتنی مێشک: لە کاتی پێویستدا دکتۆر سی تی سکان و ئێم ئاڕ ئای ئەنجام دەدەن کە تێیدا گۆڕانکارییەکانی شانەی مێشک، ئاشکرا دەبێ.

تاقیکردنەوەی نیشانە زیندوییەکان: ڕێکخراوی ئاڵزایمێر  لە ساڵی ٢٠٢٥ ڕێنمایییە کلینیکیەکانی بەکارهێنانی تاقیکردنەوەی نیشانە زیندوییەکانی خوێنی لە دەستنیشانکردنی ئاڵزایمێردا بڵاوکردەوە. ئەم ڕێنماییانە بەکارهێنانی ئەم تاقیکردنەوانە وەکو ئامرازی پاڵاوتن لە ناوەندە تایبەتەکان پێشنیار دەکەن.

ستراتیژییەکانی چارەسەر و چاودێریکردن

تا ئێستا ڕێگایەک بۆ وەستاندن یان ڕێگرتن لە پێشکەوتنی ئەم نەخۆشییە نەدیتراوەتەوە. بەڵام هەندێک چارەسەر یارمەتی باشتربوونی نیشانەکانی نەخۆشییەکە دەدەن.

چارەسەری دەرمانی

چارەسەری دەرمانی بریتییە لەو دەرمانانەی کاریگەرییان لەسەر پڕۆتینە دیاریکراوەکانی مێشک دەبێ و بە مەبەستی باشترکردنی کارکردی زانین/زانیاری و کۆنتڕۆلی نیشانەکانی نەخۆشی بەکار دەهێندرێن. ڕەنگە دەرمانی “ئەنتی کۆلین” بەکاربهێندرێت کە یارمەتی باشتربوونی بیرەوەری و وردبوونەوەی زیاتر دەدەن. دەرمانە نوێیەکانی “دژە ئەمیلۆید” وەکو “لێکانیب” و “دۆنانیب” لە ساڵەکانی ڕابردوودا پەسەند کران. لێکۆڵینەوە جیهانییەکان لە ساڵی ٢٠٢٥ نیشانیانداوە کە ئەم دەرمانانە لە شوێنە کلینیکییە ئاساییەکاندا کاریگەری و سڵامەتی بەرچاویان بەدوادا هاتووە.

پێشنیارە نادەرمانییەکان

چالاکی جەستەیی: ڕۆیشتن و وەرزشی جیاواز دەتوانێت یارمەتیدەری پاراستنی کارکرد و فرمانی زانیاری بێ.

چالاکی دەماری: هەڵهێنانی مەتەڵ، خوێندنەوە و فێربوونی توانای نوێ.

چالاکی کۆمەڵایەتی: پاراستنی پێوەندی کۆمەڵایەتی و بەشداربوون لە چالاکییە بەکۆمەڵەکان.

خواردنی تەندروست: خواردنی هاوسەنگ و پڕ لە ترشی چەوری ئۆمێگا-٣ و ئەنتی ئۆکسیدان.

لێکۆڵینەوەی گەورەی U.S. POINTER لە ساڵی ٢٠٢٥ نیشانیدا کە گۆڕینی ستایلی ژیان دەتوانێ کارکرد و فرمانی زانیاری لەو بەساڵاچووانەی لەمەترسی تووشبوون دان باشتر بکا. پێشنیار و رێگاچارەی رێکوپێک و خاوەن پێکهاتە، لەگەڵ پشتگیری و وەڵامدانەوەی زیاتر، لە ئاستی جیهانیدا دەسکەوتی باشتری بۆ چارەسەر بەدواوە بووە بە بەراورد لەگەڵ رێگاچارەی خۆڕێبەر و هەڕەمەکی کە پشتی بە پێکهاتەەیەکی دروست نەبەستبێ.

چاودێری و پشتگیری نەخۆشەکان

نەخۆشەکانی ئاڵزایمێر بە ڕێژەیەکی زۆر پشت بە یارمەتی کەسانی تر دەبەستن و بارێکی دەروونی و جەستەیی قورس دەخەنە سەر چاودێریکەرەکەیان. لە ساڵی ٢٠٢٤، نزیکەی ١٢ ملیۆن ئەندامی خێزان و چاودێریکەری تر بەبێ مووچە، نزیکەی ١٩.٢ ملیۆن کاتژمێر چاودێری کەسانی تووشبوو بە کردووە. چاودێری بەبێ مووچەی لە ساڵی ٢٠٢٤، ٤١٣.٥ ملیار دۆلار بایخی ماددی بووە. هەروەها لێکۆڵینەوە نوێیەکان ڕوانگەی گرنگییان لەمەڕ جیاوازییە پێوەندیدارەکان لەگەڵ ڕەگەز لە تەندروستی مێشکدا خستووەتە ڕوو. بۆ وێنە کێشەی مێشک و خەساری مێشک، لەسەر ژنان و پیاوان کاریگەری جیاوازیان هەیە، هەروەها ئەو خویندنەوە تازانە تێگەیشتێکی تازەیان لەسەر نیشانەکانی زانین و زانیاری لە ژنانی ژێر چارەسەری کیمیایی بۆ شێرپەنجەی مەمک بە دەستەوە داوە.

  • مریم شریفی
  • ۰
  • ۰

شێرپەنجەی مەمک یان سرطان سینه لە ئافرەتاندا باوترە، بەڵام ئەم نەخۆشییە لە پیاوانیشدا دەتوانێت سەر هەڵبدات و لێی بێبەری نین. گرینگە بزانین زۆربەی گرێکانی مەمک شێرپەنجەیی نین و هیچ مەترسییەکیان لەسەر ژیان نییە، بەڵام هەندێک گرێی مەمک دەتوانن مەترسیی تووشبوون بە شێرپەنجەی مەمک زیاتر بکەن. هەر گرێیەک یان گۆڕانکارییەک لە مەمکدا پێویستە لە لایەن پسپۆڕی ئەم بوارەوە بپشکندرێت تاوەکوو جۆری گرێکە دەستنیشان بکرێت. چارەسەرکردنیشی بەپێی دۆخی کەسەکە، جۆری شێرپەنجە و ڕادەی بڵاوبوونەوەکەی لە لەشدا دیاری دەکرێت. چارەسەرکردنی تێکەڵەیەکە لە نەشتەرگەری، چارەسەریی تیشکی و وەرگرتنی دەرمانەکان.

شێرپەنجەی مەمک چۆن دەستنیشان دەکرێت؟

پزیشکان لەوانەیە پشکنینی جەستەیی ئەنجام بدەن یان داوای ماموگرام بکەن بۆ دڵنیابوون لە هەبوونی نیشانەکانی شێرپەنجەی مەمک. ئەگەر پشکنینی سەرەتایی یان ماموگرامییەکە نائاسایی بێت، پزیشکان بۆ دڵنیابوون لە شێرپەنجەی مەمک تاقیکردنەوەی زیاتر بەکار دەهێنن و ئەمە بەو واتایە نییە کەسەکە شێرپەنجەی هەیە یان پێویستی بە نەشتەرگەرییە بەڵکوو ئەم تاقیکردنەوانەی خوارەوە تەنیا بۆ دەستنیشانکردن و دڵنیابوونەوەی زیاتر لە نەخۆشییەکە پێویستە:

  1. سۆنەر (ئەلتراساوند)ی مەمک.
  2. وێنەگرتنی تیشکی مەگناتیسی (MRI) ی مەمک.
  3. بایۆپسیی مەمک: لەم تاقیکردنەوەیەدا پزیشکی پسپۆڕ شانە یان شلەی ئەو بەشەی مەمک وا تووشی نەخۆشی بووە دەردەهێنێت و بە سەیرکردنی لە ژێر مایکرۆسکۆپدا زیاتر لێی دەکۆڵێتەوە.
  4. تاقیکردنەوەی ئیمیۆنۆهیستۆکیمیا بۆ پشکنینی وەرگرتنی هۆرمۆن.
  5. تاقیکردنەوەی جینی بۆ دەستنیشانکردنی ئەو گۆڕانکارییانەی بوونەتە هۆی شێرپەنجەی مەمک.
  6. ماموگرامی دەستنیشانکەر: لە ئەگەری هەبوونی هەر کێشەیەک لە مەمکدا، وەک گرێ یان هەر شتێکی نائاسایی کە لە ماموگرامی و پشکنینی سەرەتاییدا دەرکەوتووە، لەوانەیە پزیشکان داوای ماموگرامیی دەستنیشانکەر بکەن؛ ئەمە تیشکی ئێکسی ورد و تەواوتر بۆ مەمک بەکار دێنێت.

ڕێگاکانی چارەسەرکردن

ڕێگاکانی چارەسەرکردنی شێرپەنجەی مەمک زۆرن و بەپێی جۆری شێرپەنجەکە و بارودۆخی کەس و بڕیاری کۆتاییی پزیشک یەک یان تێکەڵاوێک لەم شێوازە چارەسەرییانەی خوارەوە هەڵدەبژێردرێت کە بریتین لە:

  • نەشتەرگەری: بە چەند شێوەی لابردنی تەواوی مەمک (ماستێکتۆمی)، لابردنی گرێی مەمک (لومپێکتۆمی) و لە دواییدا دانانی مەمک، بۆ جوانکاری، دەکرێت.
  • چارەسەریی کیمیایی (کێمۆتراپی): دەرمانی تایبەت بەکار دەهێنرێت بۆ بچووککردنەوە یان لەناوبردنی شانە شێرپەنجەییەکە. دەرمانەکان دەتوانن بە شێوەی حەب بن یان لە ڕێگەی خوێنەوە بدرێن، هەندێک جاریش لە هەردووک شێوە کەڵک وەردەگیردرێت.
  • چارەسەری تیشکی: لەوانە چارەسەری تیشکی لە کاتی نەشتەرگەریدایە (IORT).
  • ئیمیۆنۆتراپی.
  • چارەسەریی هۆرمۆن  (SERM): ڕێ لە خانە شێرپەنجەییەکان دەگرێت تاوەکوو ئەو هۆرمۆنانەی بۆ گەشەکردن پێویستیانە وەرینەگرن.
  • چارەسەری بایۆلۆجی: لەگەڵ سیستەمی بەرگریی جەستەدا کار دەکات بۆ یارمەتیدان و بەرەنگاربوونەوەی لە بەرانبەر خانە شێرپەنجەییەکان یان کۆنترۆڵکردنی کاریگەرییە لاوەکییەکانی چارەسەرەکانی تری شێرپەنجە.

کام چارەسەر گونجاوە بۆ من؟ لەگەڵ پزیشکەکەت سەبارەت بەو چارەسەرییانەی بۆ تۆ و قۆناغی شێرپەنجەکەت گونجاون قسە بکە. پزیشکەکەت دەتوانێت مەترسی و سوودی هەر چارەسەرییەک و کاریگەرییە لاوەکییەکانیت بۆ ڕوون بکاتەوە. ڕەنگە بۆ دڵنیاییی زیاتر پێویست بێت ڕای زیاتر لە یەک پزیشک وەربگریت، ئەمە پێی دەڵێن: “ڕای دووهەم”. وەرگرتنی ڕای دووهەم یارمەتیت دەدات بەر چاوت ڕوونتر بێت و پڕۆسەی چارەسەریت بە باشترین شێوە بەرەو پێش بچێت.

  • مریم شریفی