اعزام دانشجو

قرارداد اعزام دانشجو به منظور دریافت خدماتی همچون اخذ پذیرش از دانشگاه ها و مراکز علمی تحقیقاتی، اخذ بورسیه تحصیلی، اخذ کمک هزینه تحصیلی، رزور خوابگاه و اسکان دانشجویی و سایر خدمات مربوط به دانشجو است.

اعزام دانشجو

قرارداد اعزام دانشجو به منظور دریافت خدماتی همچون اخذ پذیرش از دانشگاه ها و مراکز علمی تحقیقاتی، اخذ بورسیه تحصیلی، اخذ کمک هزینه تحصیلی، رزور خوابگاه و اسکان دانشجویی و سایر خدمات مربوط به دانشجو است.

قرارداد اعزام دانشجو ما بین فرد متقاضی یا همان دانشجو و موسسه صاحب مجوز از وزارت علوم است. قرارداد اعزام دانشجو به منظور دریافت خدماتی همچون اخذ پذیرش از دانشگاه ها و مراکز علمی تحقیقاتی، اخذ بورسیه تحصیلی، اخذ کمک هزینه تحصیلی، رزور خوابگاه و اسکان دانشجویی و سایر خدمات مربوط به دانشجو است.

آخرین نظرات
  • ۰
  • ۰

نەخۆشی هاری یەکێکە لە مەترسیدارترین نەخۆشییە ڤایرۆسییەکان کە لە ڕێگەی گازگرتن یان قەیرانکردنی ئاژەڵی تووشبوو بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە. ئەم نەخۆشییە سیستەمی عەصەبی ناوەندی تێکدەدات و ئەگەر لە کاتی خۆیدا چارەسەری نەکرێت، زۆرجار کۆتایی بە مردن دێت. بۆیە ناسینی نیشانەکان و ڕێگاکانی پاراستن زۆر گرنگە.

هۆکارەکانی تووشبوون بە نەخۆشی هاری

زۆربەی تووشبوون بە هاری لە ڕێگەی گازگرتنی سەگ، پشیلە یان ئاژەڵی کیوی دەبێت. ڤایرۆسی هاری لە نێوان قەیران یان خوێنەوە دەگوازرێتەوە و لە ڕێگەی برینی کراوە دەچێتە ناو جەستە. هەروەها دەکرێت لە هەندێک باردا لە ڕێگەی پەیوەندی ڕاستەوخۆ لەگەڵ چاو یان دەم تووشبوون ڕووبدات.

نیشانەکانی نەخۆشی هاری

نیشانەکانی هاری لە سەرەتادا سووک دەبن، بەڵام بە خێرایی توند دەبن. لە نیشانە سەرەتاییەکان:

  • گەرمابە و سەردەرد
  • هەست بە نیشتەجێیی لە شوێنی گازگرتن
  • تووشبوون بە ترس و نیگەرانی

لە قۆناغی دواتر، نیشانەکان وەک تووشبوون بە تێکچوونی عەصەبی، قەڵەقبوونی دەنگ، کێشەی هەناسەدان و تێکچوونی هۆشیاری دەردەکەون. ئەم دۆخە زۆر مەترسیدارە و پێویستی بە چارەسەری خێرا هەیە.

جیاوازی نێوان نەخۆشی هاری و نەخۆشی سەدەف

هەرچەندە نەخۆشی سەدەف و هاری هەردووکیان نەخۆشییەکانن، بەڵام جۆر و هۆکاریان زۆر جیاوازن. سەدەف نەخۆشییەکی پووستییە و پەیوەندی بە سیستەمی بەرگری جەستەوە هەیە، بەڵام هاری نەخۆشییەکی ڤایرۆسییە کە ڕاستەوخۆ سیستەمی عەصەبی تێکدەدات. ناسینی ئەم جیاوازییانە یارمەتیدەرە بۆ وەرگرتنی چارەسەری گونجاو.

خۆپاراستن و نه‌شترگه‌ری لە نەخۆشی هاری

نه‌شترگه‌ری یەکێکە لە گرنگترین ڕێگاکانی خۆپاراستن لە هاری. واکسیناسیۆنی ئاژەڵان، دوورکەوتن لە ئاژەڵی نەناسراو و پاککردنەوەی خێرای برین بە ئاوی پاک و سابون، هەنگاوە بنچینەییەکانن. دوای گازگرتن، پێویستە خێرا پزیشک ببینرێت بۆ وەرگرتنی واکسین و دەرمانی پێویست.

کۆتایی

نەخۆشی هاری نەخۆشییەکی زۆر مەترسیدارە، بەڵام بە ئاگاداری، نه‌شترگه‌ری و خۆپاراستن دەکرێت ڕێگری لێ بکرێت. ناسینی نیشانەکان، جیاکردنەوەی لە نەخۆشییەکانی وەک نەخۆشی سەدەف و وەرگرتنی چارەسەری لە کاتی خۆیدا، گرنگترین ڕێگا بۆ پاراستنی ژیان و تەندروستی تاک و کۆمەڵگان.

  • مریم شریفی
  • ۰
  • ۰

ڤایرۆسی SARS-CoV-2 هۆکاری تووشبوون بە کۆڤید-١٩یە. ئەم ڤایرۆسە لە جۆری ڤایرۆسی کرۆنا. ڤایرۆسەکە لە ڕێگەی وردەدڵۆپە ئالوودەکانەوە دەگوازرێتەوە؛ واتە دەتوانن لە ڕێگەی کۆکین، پژمین و قسەکردنەوە تووشی بن. هەروەها لەوانەیە لە ڕێگەی دەستلێدان و بەرکەوتن لەگەڵ کەرستە ئالوودەکانیشەوە ڤایرۆسەکە بۆ نێو لەش بگوازرێتەوە.

بەساڵاچووان و کەسانی تووشبووی نەخۆشییە دریژخایەنەکان ئەگەری تووشبوون و مردنیان بەم نەخۆشییە زیاترە. مەترسیی زیاترتان لەسەرە ئەگەر:

  • دووگیانن
  • تەمەنتان لە ٦٥ ساڵ زیاترە
  • سیستەمی بەرگریتان لاوازە

هەروەها بە هۆی هەر کام لەم نەخۆشییە ئاماژە پێکراوانەی خوارەوە ئەگەری تووشبوونتان زیاد دەبێت:

  • ڕەبۆ
  • شێرپەنجە
  • نەخۆشیی تەسکبوونەوەی ڕێڕەوی هەناسەی درێژخایەن (COPD)
  • بەڕیشاڵبوونی سیکڵدانۆچکەکان (cystic fibrosis)
  • خڵەفان (Dementia)
  • شەکرە (جۆری ١ و ٢)
  • نەخۆشییەکانی دڵ و جەڵتەی دڵ
  • HIV و ئایدز
  • نەخۆشییەکانی گورچیلە، سی و جەرگ
  • نەخۆشییە دەروونییەکان
  • زیادبوونی کێش و قەڵەوی
  • کەمجووڵەیی
  • دووگیانبوون
  • کەمخوێنیی داسی و تالاسیمیا
  • سیل/دەردەباریکە (Tuberculosis)
  • لاوازبوونی سیستەمی بەرگری
  • کۆنیشانەی داون
  • جگەرەکێشان

نیشانەکان نەخۆشیی کۆرۆنا

نیشانەکانی نەخۆشیی کۆرۆنا دەتوانن لە ئاستێکی سووکەوە هەتا تووند دەربکەون. خاڵی گرینگ ئەوەیە لە چەند ڕۆژ پێش دەرکەوتنی نیشانەکانەوە هەتا نزیکەی ٨ بۆ ١٠ ڕۆژ دواتر دەتوانن ڤایرۆسەکە بۆ کەسانی تر بگوازنەوە. نیشانەکانی کۆرۆنا دەتوانێت بریتی بێت لە:

  • تا
  • لەرز
  • کۆکە
  • کۆکەی خۆێناوی
  • هەناسەتەنگی یان هەبوونی کێشە لە هەناسەداندا
  • ماندوویەتی
  • ئازاری ماسوولکەکان
  • سەرئێشە
  • نەمانی هەستی چێژتن و بۆنکردن
  • گەرووئێشە
  • بەربوونی ئاوی لووت و گیرانی لووت
  • کێشەگەلی کۆئەندامی هەرس وەکوو هێڵنجدان و ڕشانەوە و سکچوون
  • هەبوونی کێشە لە بیرکردنەوە و چڕبوونەوەدا

ئەمانە هەموو نیشانەکانی کۆرۆنا نین و دەتوانن بەپێی جۆری ڤایرۆسەکە جیاواز بن. هەندێک کەس لەوانەیە هیچ نیشانەیەکیان نەبێت و هەندێکێش لەوانەیە هەمووی ئەم نیشانانەیان لێ دەربکەوێت. نیشانەکان دەتوانن بەپێی وەرگرتنی پێکوتە و دۆزی وەرگیراو جیاواز بن. لەوانەیە نیشانەکان لە ماوەی ٢ بۆ ١٤ ڕۆژ دوای بەرکەوتن لەگەڵ ڤایرۆسەکە دەربکەون. زۆربەی کات ٥ ڕۆژ دواتر خۆیان نیشان دەدەن. خاڵی جێی سەرنج ئەوەیە ئێوە دەتوانن ڤایرۆسەکە، تەنانەت ئەو کاتەی هیچ نیشانەیەکتان نییە، بۆ کەسانی تر بگوازنەوە.

ئەو نیشانانەی تووندن و پێویستە لە دوای دەرکەوتنیان بە خێرایی سەردانی پزیشک بکەن ئەمانەن:

  • بە دژواری هەناسەدان
  • هەبوونی ئازار یان گوشارێکی بەردەوام لە سینگدا
  • سەرلێشێواوی و نەبوونی توانای لە خەو هەستان
  • شینهەڵگەڕانی لێو یان ڕووخسار
  • گەرمداهاتن، هەبوونی ئازار و دەرکەوتنی نیشانەکانی مەیینی خوێن لە پێیەکاندا
  • دیتنی هەر نیشانەیەکی تووندی تر

پشکنین و تاقیکردنەوەکان

ئەگەر نیشانەی کۆڤید-١٩ت لێ دەرکەوێت، دەتوانیت لە ماڵەوە خۆت تاقی بکەیتەوە؛ هەروەها لەوانەیە پزیشکەکەت بڕیار بدات بتپشکنێت. پزیشکان و ستافی دەرمان لەم ڕێگایانە بۆ تاقیکردنەوەی کۆڤید-١٩ کەڵک وەردەگرن:

  • سواب (swab)ی لووت یان گەروو
  • تاقیکردنەوەی PCR
  • پشکنینی خوێن
  • ڕوواندنی بەڵغەم
  • هەندێک کات نموونەی پیسایی و میزیش پێویست دەبێت.

ئەگەر هەوکردنەکەتان قورس بێت لەوانەیە پێویستتان بە پشکنینی زیاتر بێت، وەکوو:

  • ڕادیۆگرافیی سینگ
  • سی تی سکەنی سینگ
  • بژاردنی تەواوی خڕۆکەکانی خوێن (CBC)
  • مریم شریفی
  • ۰
  • ۰

نەخۆشیی سەدەف یان بە کوردی کاژۆکی، پووڵەکە ماسی، گڵاوپێستی، نەخۆشییەکی درێژخایەنی نەگوازراوەی پێستە کە دەتوانێت بە پووڵەکەی سوور یان پەمەیی ئەستوورەوە هێرش بکاتە سەر پێستی سەر، ئەژنۆ، ئەنیشک و ناوچەکانی تری لەش. ئەو حاڵەتە بە هۆی چالاکیی نائاسایی کۆئەندامی بەرگرییەوە دروست دەبێت کە ڕێژەی گەشەی خانەکانی پێست زیاد دەکات و دەبێتە هۆی هەوکردن. هۆکارە بۆماوەییەکان، شێوازی ژیان، سترێس، هەندێک هەوکردن و هۆکاری ژینگەیی ڕۆڵیان هەیە لە سەرهەڵدان و توندیی نەخۆشییەکە. چارەسەریی سەدەف بە زۆری بریتییە لە تێکەڵەیەک لە چاودێریی ڕۆژانەی پێست، چارەسەریی ناوچەیی و سیستەمیک، هەندێک جاریش چارەسەریی بایۆلۆجی بۆ کۆنترۆڵکردنی نیشانەکان و باشترکردنی کوالیتیی ژیان. خۆپاراستن و بەڕێوەبردنی ڕۆژانە بریتییە لە چاودێریکردنی بەردەوامی پێست، دوورکەوتنەوە لە ماددە ورووژێنەرەکانی پێست و بەدواداچوونی بەردەوام لەگەڵ تیمی تەندروستی بۆ کەمکردنەوەی گەڕانەوەی نێشانەکان.

نیشانەکانی نەخۆشیی سەدەف کامانەن؟

نەخۆشیی سەدەف نەخۆشییەکی درێژخایەنی هەوکردنی پێستە کە دەبێتە هۆی دەرکەوتنی پووڵەکەی سوور یان پەمەیی بە کاژێکی ڕەش یان سپییەوە کە پلاکی پێدەڵێن. ئەم پلاکانە زۆرتر لە ئەنیشکەکان، ئەژنۆکان، بەری دەست یان پێستی سەر دەبینرێن، هەرچەن دەتوانێت هەر شوێنێکی جەستە بگرێتەوە. توندیی نەخۆشییەکە لە سووکەوە بۆ قورس دەگۆڕێت و لەوانەیە خولی ناوەناوەی چاکبوونەوە و گەڕانەوەی هەبێت. ئەم نەخۆشییە ناگوازرێتەوە.

نیشانە باوەکانی بریتین لە وشکبوون و درزبردنی پێست، خوران، سووتانەوە و ئازار، توێکهەڵدان، برینی بچووک یان درزتێکەوتنی پێست، گۆڕانی ڕەنگی پێست دوای چاکبوونەوە (خولەکانی زیادبوون و کەمبوونەوەی ڕەنگ). هەروەها ڕەنگە نینۆکەکان گۆڕانکاری وەک ئەستووربوون، چاڵبوون یان داخوران و تەقین بە خۆوە ببینن. ئەگەری هەوکردنی جومگەی سەدفی  (psoriatic ahhritis) یان سەدەفی لە منداڵانیشدا هەیە. سەدەف دەتوانێت لە هەر تەمەنێکدا دەست پێ بکات بەڵام زۆربەی کات لە گەورەساڵیدا دەردەکەوێت.

جۆرەکانی سەدەف

جۆرە سەرەکییەکانی سەدەف بریتین لە:

 سەدەفی پلاکی (لەکەی سەدەف):

باوترین جۆرە، پەڵەی سووری پووڵەکەیی هەیە کە بە توێکڵی سپی زیوین داپۆشراوە، زۆرجار لەسەر ئەنیشک، ئەژنۆ و پێستی سەر و پشت دەبینرێت.

 سەدەفی گوتات(پەڵەی سوور):

بە شێوەی پەڵەی بچووکی وەک دڵۆپ لەسەر جەستە دەردەکەوێت و بەزۆری دوای هەوکردنی بەکتریایی (وەک گەرووسۆی سترێپتۆکۆکی: ئاوسانی گەروو) ڕوو دەدات.

 سەدەفی پوسچولار:

جۆرێکی دەگمەنە کە دەبێتە هۆی هەوکردنی پێست و سەرهەڵدانی پەڵەی وەک زیپکە کە ڕەنگیان زەردە و زیاتر لە ناو لەپی دەست و ژێرپێیەکاندا دەردەکەون.

 سەدەفی پێچەوانە:

پەڵەی سووری لووس لەسەر چرچ و لۆچەکانی بنباڵ، بنڕان، ژێر مەمک و ژێر ئەژنۆکان دەردەکەوێت.

 سەدەفی ئێریترۆدەرمیک:

توندترین جۆرە، دەبێتە هۆی سووربوونەوەی بەربڵاو، توێهەڵدانی توند و هەوکردنی تەواوی جەستە کە پێویستی بە چاودێریی خێرای پزیشکی هەیە.

 سەدەفی نینۆک:

نینۆکەکان دەگرێتەوە و دەبێتە هۆی گۆڕینی ڕەنگ، ئەستووربوون، چاڵبوون یان جیابوونەوەی نینۆک.

سەدەفی جومگەیی (هەوکردنی جومگەی سەدەفی):

جۆرێکە لە هەوکردنی جومگەکان کە لەگەڵ سەدەفی پێستدا ڕوو دەدات و دەبێتە هۆی ئازار، ئاوسان و ڕەقبوونی جومگەکان.

  • مریم شریفی
  • ۰
  • ۰

ئەگەر هەست دەکەیت خۆت یان منداڵەکەت تووشی کەمخوێنی بوون لەگەڵ پزیشکەکەتان قسە بکەن. پزیشک پشکنینی جەستەیی ئەنجام دەدات و پێداچوونەوە بۆ پێشینەی پزیشکی و بنەماڵەیی و نیشانەکان دەکات. بڕواپێکراوترین ڕێگا بۆ دەستنیشانکردنی کەمخوێنی، پشکنینی خوێنه. بە گوێرەی ئەنجامەکان لەوانەیە پێویست بە پشکنینی زیاتر بێت، وەک پشکنینی مۆخی ئێسقان. ئەمە دەتوانێت لە دیاریکردنی هۆکاری سەرەکیی کەمخوێنی یان دۆزینەوەی حاڵەتێکی تەندروستی تر یارمەتیدەر بێت. ئەگەر نەخۆشیی کەمخوێنی دەستنیشان کرا، پێویستە سەردانی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی خوێن بکەیت. شێوازەکانی دەستنیشانکردنی کەمخوێنی بریتن لە:

 ژماردنی تەواوی خڕۆکە سوورەکانی خوێن  (CBC):

ئەم تاقیکردنەوەیە هەموو خڕۆکەکانی خوێن و بە تایبەت خڕۆکە سوورەکان بە سەیرکردنی قەبارە و شێوەیان دەپشکنێت.

 پشکنینی هیمۆگلۆبین:

هیمۆگلۆبین بەشێکی سەرەکیی خڕۆکە سوورەکانە و بۆ دڵنیابوون لە کەمخوێنی دەپێورێت.

 ژماردنی ڕیتیکولۆسایت (Reticulocyte count):

ڕیتیکولۆسایتەکان خڕۆکە سوورە گەشەنەکردووەکانی خوێنن. ئەم تاقیکردنەوەیە مۆخی ئێسقان دەپشکنێت تاوەکوو بزانێت ئایا بە ڕادی پێویست خڕۆکەی سوور بەرهەم دێت یان نا.

 تاقیکردنەوەی هیماتۆکریت:

ڕێژەی خڕۆکە سوورەکانی خوێن دەپێوێت.

 لێکۆڵینەوەی خوێنی لاوەکی:

پزیشکان بۆ هەڵسەنگاندنی قەبارە و شێوەی خانەکانی خوێن  لە خڕۆکە سوورەکانی خوێن لە ژێر مایکرۆسکۆپدا دەکۆڵنەوە.

چۆن کەمخوێنی چارەسەر دەکرێت؟

چارەسەرکردنی کەمخوێنی بەپێی جۆر، هۆکار، ڕادەی سەختبوونی نەخۆشییەکە و هەروەها تەندروستیی گشتیی تاک جیاوازە. یەکەم ئامانجی چارەسەرکردن ئەوەیە خڕۆکە سوورە تەندروستەکانی خوێن زیاتر دروست ببن تاوەکوو بتوانن ئۆکسیجینی پێویست بە هەموو جەستە بگەیەنن. زۆر جار ئەمەش لە ڕێگەی زیادکردنی ژمارەی خڕۆکە سوورەکانی خوێن و هیمۆگلۆبین دەبێت. ئەگەر کەمخوێنی لەبەر هەبوونی نەخۆشییەکی بنەڕەتی بێت، پێویستە لە پێشدا پزیشک ئەو نەخۆشییە چارەسەر بکات؛ بۆ نموونە ئەگەر کەمخوێنی لە ئەنجامی لەدەستدانی خوێنی زۆرەوە بێت، پێویستە هۆکاری لەدەستدانی خوێن یان خوێبەربوونەکە چارەسەر بێت کە ئەمەش دەتوانێت بە شێوەی نەشتەرگەری بۆ چارەسەرکردنی خوێنلێچوونی ناوەوە بێت کە بووەتە هۆی کەمخوێنی.

چارەسەرییەکان لەوانەیە تەواوکەری خۆراکی بن یان پزیشکان دەرمان و شێوازی تایبەت بۆ یارمەتیدانی جەستە پێشنیار بکەن کە زیاتر خڕۆکە سوورەکانی خوێن بەرهەم بهێنێت. نموونەکانی ئەمانەن:

  • تەواوکەری ئاسن: ئەم پێکهاتەیە بە شێوەی کەپسوول یان حەبە.
  • پێکهاتەی فۆلیک ئەسید: ڤیتامینی B9 ڤیتامینێکی پێویستە کە یارمەتی جەستە دەدات بۆ دروستکردنی خڕۆکە سوورەکانی خوێن و DNA کە بنەماکانی جەستەن.
  • پێکهاتەی ڤیتامینیB12 : پێکهاتەی ڤیتامین B12 یارمەتیی بەرهەمهێنانی خڕۆکە سوورە تەندروستەکانی خوێن دەدات.
  • دەرزی ئەریسرۆپۆیەتین: بۆ چارەسەرکردنی کەمخوێنیی نۆرمۆسیتیک (ئەمانە دەتوانن یارمەتی مۆخی ئێسقان بدەن خڕۆکە سوورەکانی خوێن زیاتر بەرهەم بهێنێت).
  • دەرمانی هۆرمۆنی بۆ چارەسەرکردنی خوێنلێچوونی زۆر لە کاتی سووڕی مانگانەدا.
  • دەرمانی دژەبەکتریا بۆ چارەسەرکردنی هەوکردن.
  • دەرمان بۆ یارمەتیدانی جەستەت تاوەکوو بە خڕۆکە سوورەکانی خوێن زیان نەگەیەنێت یان لەناویان نەبات.
  • گواستنەوەی خوێن بۆ قەرەبووکردنەوەی خڕۆکە سوورە لەکیسچووەکانی خوێن.
  • ڕواندنی خانەی بنەڕەتیی مۆخی ئێسقان بۆ جێگرتنەوەی خانە بنەڕەتییە تەندروستەکانی خوێن.

ئەگەر جۆرێکی کەمخوێنیت هەبێت کە لە کەمی خۆراکەوە دێت، گۆڕانکاری لە شێوازی خۆراکەکەتدا ساز بکە. ئەمەش دەتوانێت ئاستی ماددە خۆراکییەکانت زیاد بکات یان یارمەتیی جەستەت بدات بۆ هەڵمژینی ماددە خۆراکییەکان

 

  • مریم شریفی
  • ۰
  • ۰

برۆنکایت (Bronchitis)، برۆنشیت یان بە کوردی “هەوکردنی بۆرییەکانی هەناسە” بریتییە لە ورووژان یان هەوکردنی ناوپۆشی بۆرییەکانی هەناسە لە کۆئەندامی هەناسەدا کە دەتوانێت توند یان درێژخایەن بێت. نیشانە باوەکانی بریتین لە کۆکەی بەردەوام لەگەڵ بەڵغەم یان بێ بەڵغەم، هەناسەتەنگیی سووک بۆ مامناوەند، ئازاری سنگ و هەندێک جار تا. هۆکارە سەرەکییەکانی بریتین لە هەوکردنی ڤایرۆسی، بەرکەوتن بە دووکەڵی جگەرە یان پیسیی ژینگە و لە هەندێک حاڵەتدا هەوکردنی بەکتریایی یان هەستیاری. چارەسەری جۆری توندی ئەم نەخۆشییە چارەسەریی پاڵپشتییە و بەندە بە هۆکار و توندیی نیشانەکان: پشوودان، خواردنی شلەمەنی، دەرمانی دژەکۆکە یان ئەگەر پێویست بوو تراوکەرەوەی بەڵغەم و هەندێک جار ئەگەر هەوکردنی بەکتریایی هەبێت ئەنتی بایۆتیک یان مەترسیی لێکەوتەیی لە ئارادا بێت. چاودێریی پێویست بریتییە لە بەڕێوەبردنی باشی کۆئەندامی هەناسەدان، دوورکەوتنەوە لە ماددە ورووژێنەرەکان (وەک جگەرە، دووکەڵ)، پاکڕاگرتنی هەناسەدان و بەدواداچوونی پزیشکی لە حاڵەتە بەردەوامەکانی کۆکە و هەناسەتەنگیدا.

هەوا لە دەم و لووتەوە سەرەتا ئاراستەی بۆریی سەرەکیی هەوا (Trachea) دەبێت کە ١٠سم درێژە و دوایی لە نزیک سییەکاندا بە دوو لقی ڕاست و چەپ (Bronchi) دابەش دەبێت. لە ناو سییەکاندا بە بۆریچکەکاندا (Bronchioles) دەگاتە سیکڵدانۆچکەکان (Alveoli) و لەوێدا ئاڵوگۆڕی گازی لەگەڵ تۆڕێک لە موولوولەکانی خوێن ڕوو دەدات.

پێناسە و گرینگی هەوکردنی برۆنکایت هەناسە

هەوکردنی بۆرییەکانی هەناسە ئاماژەیە بۆ هەوکردن و ورووژانی ناوپۆشی بۆرییەکانی هەناسە. بۆرییەکانی هەناسە بەرپرسن لە ئاراستەکردنی هەوا بۆ ناو سییەکان. کاتێک ئەم ناوپۆشە تووشی هەوکردن یان ورووژان دەبێت، بەڵغەمی زیاتر بەرهەم دەهێنێت و دەبێتە هۆی تەسکبوونەوەی بۆری هەناسە و سەرهەڵدانی کۆکەیەکی کاتی یان درێژخایەن. هەوکردنی بۆرییەکانی هەناسە دوو جۆرە: توند و درێژخایەن. برۆنشیتی توند بە زۆری دوای هەوکردنی ڤایرۆسی یان بەکتریایی کورتخایەن ڕوو دەدات و پتر لە ماوەی چەند هەفتەیەکدا چارەسەر دەبێت. زۆر جار هەوکردنی درێژخایەن بە هۆی بەردەوامبوونی بەرکەوتن بە ماددە ورووژێنەرەکانی هەناسە وەک جگەرەکێشان یان پیسبوونی هەوا دروست دەبێت و دەتوانێت ببێتە هۆی گۆڕانکاریی هەمیشەیی لە شانەکانی کۆئەندامی هەناسەداندا. زانیاری سەبارەت بە هەوکردنی بۆرییەکانی هەناسە و چۆنیەتیی پەرەسەندنی، دەتوانێت یارمەتی مرۆڤ بدات لە کاتی خۆیدا چاودێریی پزیشکی وەربگرێت و لە سەرهەڵدانی لێکەوتەکانی بەرگری بکات.

نیشانەکانی کامانەن و چۆن دەستنیشان دەکرێت؟

نیشانەکانی هەوکردنی توندی بۆرییەکانی هەناسە بە زۆری کتوپڕ سەر هەڵدەدات و بە کۆکەیەکی بەردەوام دەست پێدەکات کە ڕەنگە بەڵغەمێکی ڕوون یان بڕێک خۆڵەمێشی-زەردیشی لەگەڵدا بێت. نیشانەکانی تری بریتین لە:

  • هەست بە ئازار و فشار لە سنگدا لە کاتی کۆکە یان هەناسەداندا
  • توندیی سنگ یان دەنگێکی کپ لە سنگدا
  • تایەکی سووک بۆ مامناوەند
  • ماندوویەتی یان ناڕەحەتیی گشتی
  • لە هەندێک حاڵەتدا پژمین یان ئاوی لووت

هەوکردنی درێژخایەنی بۆرییەکانی هەناسە بە کۆکەیەکی بەردەوام بۆ ماوەی لانی کەم سێ مانگ لە دوو ساڵدا و لەسەر یەک دەناسرێتەوە و بەزۆری لەگەڵ دەردانی درێژخایەنی بەڵغەم، بە تایبەت لە بەیانیاندا دەردەکەوێت. دەستنیشانکردنی نەخۆشییەکە پتر لەسەر بنەمای مێژووی پزیشکی و پشکنینی جەستەیی نەخۆشەکەیە. لە هەندێک حاڵەتدا پزیشک بۆ ڕەتکردنەوەی کێشەکانی تری وەک ئاسم (ڕەبۆ) یان هەوکردنی سییەکان، ڕەنگە فەرمانی وێنەگرتنی سنگ، پشکنینی کارایی سییەکان (flowmetry) یان پشکنینی بەڵغەم بدات. ئەگەر نیشانە توندەکان زیاتر لە سێ هەفتە بەردەوام بوون یان تای بەرز، ئازاری توندی سنگ یان هەناسەتەنگییەکی توند ڕووی دا، پێویستە هەڵسەنگاندنی تایبەتتری بۆ بکرێت.

  • هەوکردنی بەکتریایی دەتوانێت ببێتە هۆی برۆنشیتی توند کە پێویستی بە ئەنتی بایۆتیکە.
  • برۆنشیتی درێژخایەن: پتر بە هۆی بەرکەوتنی درێژخایەن بە ورووژێنەرەکانی کۆئەندامی هەناسەدان (وەک جگەرەکێشان، دووکەڵی جگەرە، پیسکەرەکانی پیشەسازی، گاز یان تۆز) ڕوو دەدات. هەروەها بوونی نەخۆشییە درێژخایەنەکانی وەک نەخۆشیی تەسکبوونەوەی ڕێڕەوی هەناسەی درێژخایەن (COPD) یان هەستیاریی هەناسەدان دەتوانێت مەترسی برۆنشیتی درێژخایەن زیاد بکات.
  • مریم شریفی
  • ۰
  • ۰

ڕوبێلا هەوکردنێکی ڤایرۆسی سووکە، پاش ٢ تا ٣ حەفتە لە تووشبوون نیشانەکانی دەردەکەوێت و دوای سێ تا حەفت ڕۆژ دادەکوژێت؛ هەر بۆیە زۆر کەس درک بەوە ناکەن کە تووشی بوون، بەڵام لە کاتی دووگیانیدا مەترسیدارە و دەتوانێت ببێتە هۆی لەبارچوون یان نەخۆشیی زگماکیی ڕوبێلا لە کۆرپەدا (CRS). ئەم نەخۆشییە لە هەموو تەمەنەکان و ڕەگەزەکاندا دەبینرێت، بەڵام لە منداڵانی ٥ بۆ ٧ ساڵدا زیاتر دەبینرێت. پەڵەی پەمەیی بە زۆری لە دەموچاوەوە دەست پێدەکات و بە ناو جەستەدا بڵاو دەبێتەوە، بڕێجار نیشانەکانی هەڵامەت و ئازاری جومگەکانیشی لەگەڵدایە. ڤاکسینی MMR کە سوورێژە و ڕوبێلا و مێکوتە دەگرێتەوە، کاریگەرییەکی زۆری لە ڕێگریکردنی ئەم نەخۆشییە هەیە. دوای چاکبوونەوە لە ڕوبێلا بەرگریی سروشتی لە لەشدا دروست دەبێت و نەخۆش جارێکی تر نایگرێتەوە. ڕوبێلا چون نەخۆشییەکی ڤایرۆسییە هیچ چارەسەرێک بێجگە لە کۆنتڕۆڵکردنی نیشانەکانی نییە؛ بۆیە خۆپاراستن و کوتان زۆر گرینگە. ڕوبێلا لە ڕێگەی دڵۆپەکانی هەناسەوە بڵاو دەبێتەوە. وشەی rubella  بە واتای “سووریی کەم” دێت و ئاماژەیە بۆ پەڵەی سوور.

میژووی ڕوبێلا

ڕوبێلا لە سەرەتای سەدەی ١٨ وەک نەخۆشییەکی جیاواز لە سوورێژە و سیل ناسرا. سەرتا بە ناوی ڕۆتێلن (Rötheln) لە ئەڵمانیا و سوورێژەی ئەڵمانی (German measles) لە ئینگلتەرا ناسرا. دواتر بە ناوی ڕوبێلا (Rubella) کە لە وشەیەکی لاتینی واتە “سوورێکی کەم” وەرگیراوە، تۆمار کرا. لە ساڵی ١٨٨١ وەک نەخۆشییەکی سەربەخۆ ناسێنرا و توێژەران بۆیان دەرکەوت هۆکارەکەی ڤایرۆسێکە.

لە دەیەکانی دواتردا هەوڵی گرینگ درا: جیاکردنەوەی ڤایرۆسەکە لە شانەکانی مرۆڤ (١٩٦٢)، هێنانەکایەی ڤاکسینی ڕوبێلا لە ساڵی ١٩٦٩، پاشان ڤاکسینی تێکەڵاوی MMR (سوورێژە، مێکوتە و ڕوبێلا) لە سەرەتای حەفتاکانی سەدەی ڕابردوودا. لە نێوان ساڵانی ١٩٦٢ بۆ ١٩٦٥، بڵاوبوونەوەی سەختی نەخۆشییەکە لە ئەورووپا و ئەمریکا ڕووی دا و لێکەوتەی جددی بۆ کۆرپەڵە هەبوو و چەند هەزار ژنی دووگیان تووشی نەخۆشیی CRS بوون. لەگەڵ کوتانی بەربڵاو، بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە بە خێرایی کۆ کرایەوە. ئەم مێژووە گرینگیی کوتان و ڕێوشوێنی تەندروستیی گشتی بۆ ڕێگریکردن لە کەموکوڕیی زگماکی و پاراستنی تەندروستیی کۆمەڵگا نیشان دەدات.

چارەسەر و چاودێری

هیچ چارەسەرێکی تایبەت بۆ ڕوبێلا نییە؛ نەخۆشییەکە بە چاودێری، پشتیوانی و بەڕێوەبردنی نیشانەکانەوە باشتر دەبێت. ڕێوشوێنە سەرەکییەکان بریتین لە:

  • پشووی گونجاو و خواردنی شلەمەنیی زۆر.
  • بەکارهێنانی دەرمانی ئازارشکێن وەک ئەسیتامینۆفین بۆ کەمکردنەوەی تا و ئازار.
  • بەکارنەهێنانی دەرمانی دژە ڤایرۆس، مەگەر بەدەگمەن و بەپێی ئامۆژگاریی پزیشک.
  • چاودێریی تایبەت لە کاتی دووگیانیدا: لە ئەگەری تووشبوون لە کاتی دووگیانیدا، تیمی پزیشکیی منداڵبوون-ژنان مەترسییەکانی CRS بۆ کۆرپەڵە هەڵدەسەنگێنن و لەوانەیە پێویست بە پشکنینی سۆنەر و ڕاوێژی پسپۆڕ هەبێت.
  • کەمکردنەوەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە: بەکارهێنانی داپۆشەری گونجاو وەک دەمامک و ڕاگرتنی پاکوخاوێنیی تاکەکەسی
  • مریم شریفی
  • ۰
  • ۰

نەخۆشیی هاری یەکێکە لە مەترسیدارترین نەخۆشییە ڤایرۆسییەکان کە زۆربەی جار لە ڕێگەی گازگرتنی ئاژەڵانی تووشبوو وەک سەگ، پشیلە یان ئاژەڵانی کێوی بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە. ئەم نەخۆشییە گەر لە سەرەتادا نەناسراو و چارەسەر نەکرێت، دەتوانێت بە شێوەیەکی خێرا بگەیەنێت بە مردن.

لە قۆناغی سەرەتاییدا، نیشانەکانی هاری زۆر جار هاوشێوەی نەخۆشییە ئاساییەکانن. تووشبووان دەبن بە تب، سەردەرد، ماندووبوون و ئازاری ماسولکەکان. هەروەها هەست بە سووتان، خراپی یان تەنیشت لە شوێنی گازگرتن دروست دەبێت، تەنانەت گەر زخمەکە چاک بووبێتیش.

لە قۆناغی دووەمی نەخۆشییەکەدا، نیشانەکان توندتر و مەترسیدارتر دەبن. تووشبوو دەست دەکات بە تووشبوون بە تێکچوونی دەروونی، نیگەرانی زۆر، تووڕەیی و هەستیاربوونی زۆر بۆ دەنگ و ڕووناکی. یەکێک لە نیشانە ناسراوەکان ترس لە ئاوه، یان “هیدرۆفۆبیا” ـیە، کە تێیدا تووشبوو ناتوانێت ئاو بخواتەوە بەهۆی قژاندنی توندی هەناسەدان.

لە قۆناغی کۆتاییدا، ڤایرۆسەکە دەگات بە سیستەمی ئەسەبی ناوەندی و هۆشیاری کەسەکە بە شێوەیەکی تەواو تێک دەچێت. لێرەدا هێرشە ئەسەبییەکان، لەش لەرزین و کۆمای تەواو ڕوودەدات. لە زۆربەی حاڵەتەکاندا، گەر چارەسەری پێشوەختە نەکرابێت، کۆتایی بە ژیانی تووشبوو دێت.

پێویستە هەر کەسێک گازگرتنێکی ئاژەڵی لەسەر ڕووبدات، بە خێرایی زخمەکە بە ئاو و سابون پاک بکاتەوە و سەردانی پزیشک بکات. لێرەدا پێدانی ڤاکسین و دەرمانی پێشگری زۆر گرنگە و دەتوانێت ژیانی مرۆڤ ڕزگار بکات.

بە پشتبەستن بە زانیاری پزیشکی دروست و ڕاوێژی پزیشکان، دەتوانرێت مەترسییەکانی هاری کەم بکرێتەوە. دوکتۆر گیان هەمیشە ئامادەیە بۆ ئاگادارکردنەوەی خەڵک و ڕێنمایی کردنیان بۆ چارەسەری دروست، هەروەها لە حاڵەتە توندەکاندا نەشتەرگەری یان دەرمانی پێویست دەکرێت بەپێی دۆخی تووشبوو.

  • مریم شریفی
  • ۰
  • ۰

نەخۆشیی شەبەنگیی ئۆتیزم یان Autism Spectrum Disorder (ASD) یەکێکە لە ناخۆشی ناوچەی دەرکی و گەشەی مەعنووی منداڵان و گەنجان کە کاریگەری زۆری لەسەر قوتابی دەرک، قسەکردن، ڕووتینی ڕۆژانە و هاوبەشبوونی لەگەڵ کەسانی دیکە دەکات. لە زانیاری پزیشکی دا، ئۆتیزم وشەیەکە بۆ کۆمەڵە هۆکار و نیشانە جیاواز کە لەسەر “شەبەنگ” دابەش دەبن و هەر کەس نیشانەکانی بە شێوەی جیاواز پیشان دەدات. هەر وەکو دوکتۆرگیان دەڵێت، ئۆتیزم نە تەنها بەم مانایە نییە کە کەسێک ناتوانێت قسە بکات، بلکو مانایەکی فراوان‌تر و گەشەیی‌تر هەیە.

نەخۆشیی ئۆتیزم زۆرجار لە ساڵانی یەکەم تا سێی ژیان دەرک دەبێت و بە نیشانەکانی وەکو چەماشاوکردنی کەم، کارمەندی لێکدانەوە، قسەکردنی کەموپەنج، دڵخۆشی زۆر بە کارەکانی تکراری، سەختی لە گۆڕینی ڕووتین دانی دەبەزێت. دوکتۆر گیان دەڵێت کە ئەم ناخۆشییە “شەبەنگی” ناوی لەبەر ئەوەی وەردەچوون و کاریگەرییەکانی کەس بە کەس جیاوازن.

هۆکاری ئۆتیزم

هۆکاری ڕاستەقینەی نەخۆشیی شەبەنگیی ئۆتیزم تا ئێستا نەزانراوە، بەڵام لە زانیاری پزیشکی و توێژینەوەکاندا، گەمان لە هۆکاری جینی، گەشەی ماغز لە شکم، کاریگەری ژینگە، و گۆڕانکاری دەروونی دەکرێت. لە زۆر کەساندا، خەڵکی دەبینن کە چونکە نەشتەرگەری ئەگەر نەبوو، تاکەچارە لە دەرمانە نییە، بەڵام ئەمە زانیاری دروست نییە. چۆنیەتی چارەسەرکردن لە ئۆتیزم جیاوازە و لەسەر ڕاهێنان، دەرمانی ڕفتاری، وتار پزیشکی و یارمەتیدانی دەروونی دامەزرابووە.

نیشانەکانی ئۆتیزم

نیشانەکان لە کەسەکاندا جیاوازن، بەڵام بە گشتی ئەمانەن:

  • سەختی لە قسەکردن یان بەکارهێنانی زمان
  • چەمەشاوکردنی کەم یان نەرەکی
  • دڵخۆشی زۆربە کارە هەمان و تکراری
  • قسەی توند، نائاسایی یان ناڕونی وەک لە گۆڕینی ڕووتین
  • ناتوانینی خۆپێگەیاندن و هاوبەشبوون لە کۆمەڵگا

چارەسەرکردن و دەرمان

ئەوە گرنگە بزانین کە ئۆتیزم چارەسری قەت‌یی نییە، بەڵام دەتوانرێت پێشکەوتنە بەرزەکان درووست بکرێت. دوکتۆرگیان تێدا پێشنیاری دەکات کە لە سەرەتای دەرککردن، منداڵان پێویستن بە:

  • دەرمانی ڕفتاری (ABA)
  • دەرمانی وتار و زمان
  • دەرمانی ڕوانی
  • پشتیوانی ناوخانووک
  • ڕاهێنان بۆ هاوبەشبوونی کۆمەڵایەتی

نەشتەرگەری لە ئۆتیزمدا کاتێک کاربەکار دەبێت کە هەموو چارەکان ناتوانن کاریگەری بەرز بدەن، بۆ نموونە لە کاتی کێشەی نەرەکی، کێشەی نەخۆشی بەشکانی دیکە یان هەلومەرجە تایبەتی. بەڵام گشتی، دەرمانی ئۆتیزم لەسەر ڕاهێنان و هاوبەشبوونی خێزانی دامەزرابووە.

کاتێک پزیشک پێویستە؟

هەر کاتێک منداڵ یان گەنج تاخیر لە قسەکردن، کارمەندی لە لێکدانەوە، هەستی نائاسایی، یان دڵخۆشی زۆر بە کاری تکراری پیشان بدات، باشە بۆ خێزان کە هەنگاو بگرن بۆ دوکتۆر گیان یان پزیشکی تایبەت بۆ گەشەی منداڵ.

  • مریم شریفی
  • ۰
  • ۰

سینوزیت | هەوکردنی جیوب (Sinusitis)، هەوکردنی جیوب/گیرفانەکانی لووت، بریتییە لە سۆکردن و هەوکردنی ناوپۆشی سینوسەکانی دەوری لووت کە بە هۆی کاریگەریی ڤایرۆس و بەکتریاکان، هەستیاری یان پێکهاتەی لووتەوە بەدی دێت و دەتوانێت توند یان درێژخایەن بێت. گرنگترین نیشانەکانی بریتییە لە سەرئێشە، تا، هەستکردن بە گوشار لە دەموچاودا، گیرانی لووت و گۆڕانی چڵم و خڵت و بڕێک جار کۆکە. ئەم نەخۆشییە یەکێک لە بەربڵاوترین نەخۆشییەکانی جیهانە کە ڕەنگدانەوەیەکی نەرێنی لەسەر کوالێتیی ژیانی مرۆڤ هەیە. بۆ چارەسەرکردنی ئەم نەخۆشییە وێڕای چارەسەری بە دەرمان پێویستە مشووری هۆکارە بنەڕەتییەکانی بخورێت، وەک: هەستیاری، پۆلیپی لووت (زیادەگۆشتی ناولووت) و کێشەکانی پێکهاتەی لووت. بۆ ڕێگریکردن و کەمکردنەوەی لێکەوتەکانی سینوزیت پێویستە پاکوخاوێنیی کەسی و پاکیی ڕێڕۆکانی سەرووی هەناسە ڕابگیرێت.

جۆرەکانی هەوکردنی جیوب

  • هەوکردنی توندی جیوب (Acute sinusitis): پتر بە هەوکردنی ڤایرۆسییەوە دەست پێ دەکات و لە زۆربەی حاڵەتەکاندا لە ماوەی ١٠ ڕۆژ بەبێ چاکبوونەوە بە تایبەت دوای زیادبوونی نیشانەکانی سەرمابوون، دەگاتە ئاستی بەکتریایی. نیشانەکانی کەمتر لە چوار حەفتە دەخایەنێت.
  •  هەوکردنی درێژخایەنی جیوب (Chronic sinusitis): نیشانەکانی درێژخایەن زیاتر لە ١٢ هەفتە دەخایەنێت و زۆر جار پەیوەندی بە پۆلیپی لووتەوە هەیە. نیشانەکانی وەک چڵموچۆڕ، گیرانی لووت و کەمبوونەوەی هەستی بۆنکردن لەوانەیە بەردەوام یان بە شێوەی وەرزی ببینرێت.

زۆربەی سینوزیتە توندەکان بە ڤایرۆسەوە دەست پێدەکەن؛ بەڵام لە هەندێکیان بەکتریاکان دەتوانن بە شێوەیەکی بەرچاو تەشەنا بکەن و دەرمانی ئەنتی بایۆتیک پێویست بێت. پێوەری ناسینەوەی جۆری سینوزیتەکان لەسەر بنەمای توندی نیشانەکان، ماوەی نەخۆشی و وەڵامیان بە چارەسەرییەکانە.

بەربڵاوی و بارگرانیی هەوکردنی جیوب

بڵاوەی سینوزیت لە کۆمەڵگادا یەکجار زۆرە و بە تایبەت لە ناو منداڵان و بەساڵاچووان و ئەو کەسانەی پێشینەی هەستیارییان هەیە زۆرترە. ئەم نەخۆشییە بە هۆی بەکارهێنانی بەردەوامی دەرمانەکانی لووت‌گیران، ئەنتی بایۆتیک و دژەسۆکان و سەردانی بەردەوامی پزیشک، دەبێتە هۆی زەختی ئابووری و کزبوونی کارامەیی مرۆڤەکان لە کۆمەڵگادا. بەپێی ئامارەکان هەر ساڵ تا ٣٠ لە سەدی خەڵکی ئەمریکا تووشی سینوزیت دەبن و پتر لە 11 میلیارد دۆلار تێچووی چارەسەرییانە.

هۆکارەکانی هەوکردنی جیوب

هەوکردنی جیوبەکان پتر بە هۆی تێوەگلانی بەشی سەرووی کۆئەندامی هەناسە بە ڤایرۆسەوە دەست پێ دەکات و دەبێتە هۆی سۆکردنی ناوپۆشی سینوسەکان و کیپبوونی کون و کەلێنەکانی و کەمبوونەوەی دەردان و هەواگۆڕکێ لە لووتدا. بڕێجار بەکتریاکانی سترۆپتۆکۆک، نیمۆنیا، هیمافاڵێس، ئەنفلۆنزا و وردەزیندەوەرانی تر دەبنە هۆی سینوزیت. نیشانەگەلی درێژخایەن یان توند، دوابەدوای هەوکردنی ڤایرۆسی دەتوانێت نیشانەی هەوکردنی بەکتریایی بێت.

توێکاریی سینوس یان Sinusitis یەکێکە لە نارەحەتیی ناوازەی سەر و ڕوو کە لەبەر وەستانی دەمەخۆری سینوسەکان و پڕبوونیان بە خۆڵ یان باکتریا دروست دەبێت. ئەم دۆخە ئەکاتە هۆکاری ئاسان نەبوونی هاواریو سەرنجانە و دەبێتە هۆکاری ئازار و تنگی. لە زانیاری پزیشکیدا، توێکاریی سینوس دوو جۆرە: کورەو درێژخایەن. کەسانی کە زۆر بە نهۆشیەوە دەمکێشن، هەستیەرەکان و زکام دەکرێت بەباشی لەڕووی ئەم تووشبوونە بزانن. چارەسەری پزیشکی پێویستە پێکبخات لە دەرمان و کاتێکیش ناچاری دەبێت بەسەرەوە بڕین و تەندروستی لەلایەن نەشتەرگەری بپارێزرێت بۆ ئەوەی دۆخەکە بباتەباشی و هۆکاری داهاتوو کەم بکرێت.

  • مریم شریفی
  • ۰
  • ۰

ئاوسانی خوێنھێنەرەکان یان varicose veins تێکچوونێکی ئاسایی نییە، بەڵکو نەخۆشێتیەکەی کە زۆر کەسان لە ژیاندا دەگەڕێنەوە. ئەم دۆخە لە کاتی دروستبوونی تێکچوونی ناوخۆی دەنگەناوی خوێن دەبێت، کاتێک کە پەنجەری ناو خوێنەکانی لە لاق و گەردیلدا ناتوانن بەتوانایی خوێن بگوازرێننەوە بەرەو دڵ. ئەمە پێویستی بە چارەسەری خێراکە، بە تایبەتی ئەگەر نیشانەکانی بەردەوام بن، چونکە لە زانیاری پزیشکی دا باس دەکرێت ئەم دۆخە لە کاڵاتریناندا دەتوانێت خەریکی شێوازگەڕینی پەستان و دروستکردنی ئازار بێت.

هۆکاری سەرەکی دروستبوونی ئاوسانی خوێنھێنەرەکان زۆرجار پەیوەستە بە ئابووری جەستە، ھەندێک هەستای ژنتیکی، نیشتەجێبوون لە ماوەی درێژ، بەکارهێنانی کەپک و گیرفان، قەوارەی زۆر، کوڵک بوون دوای دووگیانی ژنان، و تەنگبوونی بەردەکانی خوێن بخۆیان گەڕان. بەهۆی ئەوەی خوێن لە وریدەکان قووڵ دەبێت، دەبیت بە ڕەنگی ڕۆشن، لاشی زێوە، پڕئەستێر و بەرچاو.

نیشانەکانی خاوی ئاوسانی خوێنھێنەرەکان زۆرجار دەستنیشان دەکرێن بە شلە، سەختبوونی پێ، ئازاری لاق، دەرزی هەستکردن، هەروەها سووربوون و گەشەپێدان لە دەنگەناوەکان. لە ماوەی خەریکی ڕۆژانەدا، ئەم نیشانان زیاتر دەبن بە تایبەتی کاتێک لە ماوەی درێژ لەسەر پێ دەمەوێن.

چارەسەری ئاوسانی خوێنھێنەرەکان جیاوازە بەپێی قۆناغ و زۆربوونی دۆخەکە. پێشنیازکراوی سەرەکی لە لایەن دکتور گیان — وەک پزیشکی تایبەت لە بواری پەستان — ئەمەیە کە پێویستە پێشەکی لە ڕاستەوخۆ دا بگۆڕدرێت. وەکو وەرزش، کەمکردنەوەی قەوارە، بەرزگرتنەوەی پێ، و خەیاکانی فشاری تایبەتەکان بۆ پشتگیری لە پەستان. ئەگەر دۆخەکە قووڵتر بێت، ڕاهێنانی نوێ و نەشتەرگەری هەستیاران هەن، وەکو laser therapy، sclerotherapy یان وریاکردنەوەی وریدە قووڵەکان، کە بە نرمی و بێ ئازار ئەنجام دەدرێن.

پێویستە ئاوسانی خوێنھێنەرەکان بە بێسەرپەرشتی نەهێڵدرێت، چونکە لە قۆناغی پەیشکەوتودا دەتوانن هۆکاری خەریقبوونی پێست، دەرز بوون، خونڕیزی ناو وریدەکان و ئازاری قووڵ بن. سەرچاوەکانی سێؤ لەسەر ئەم بابەتە پێشنیاز دەکەن کە کەسانی لە خەریکی کارەکانی لەسەر پێ و نیشتەجێبوونی زۆر دەبن، دەبێت زۆر باش خۆیان بپارێزن.

کۆتایی، ئاوسانی خوێنھێنەرەکان دۆخێکی نیوە تەندروستی نییە، بەڵکو پێویستە چاو لەسەر بگیرێت و چارەسەری باش بۆ هەڵبژێردرێت. بەگشتی، گۆڕینی ژینگە، تێکتەوەکردنی خواردن، و وەرزشەکان دەتوانن بوونە جیاوازکاری زۆر بۆ باشتر بوونی دۆخەکە.

لە کۆتاییدا، زانیاری دروست و بەڕێوەبردنی داهاتووی تێکچوونی تەنە و دەرمانکاریی گونجاو، گرنگترین هۆکاری پاراستن لە نەخۆشیی گوناگونە. هەر کەس پێویستە زانیاری پزیشکی دروست بگاتە دەست، چکدار بزانێ چۆن دەستپێشخەر بێت و کات بەسەر نەچێت. بەکاریهێنانی ڕاهێنان، خواردنی گونجاو و چاودیری نیشانەکان یارمەتیدەدات تا کەسەکان زیاتر خۆیان بپارێزن و ژیانێکی باشتر بەسەر ببهێنن. هەر کات، پشکنینی خۆڕاگەیاندن لەگەڵ پسپۆڕ دەتوانێت رێگای دەرمانی باشتر بکرێت.

  • مریم شریفی